جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته به‌غدا بۆ تاوتوێكردنی پلانی شكستپێهێنانی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا پێش ئه‌وه‌ی بگاته به‌غدا رایگه‌یاند "ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه‌ته عیراق كه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌یدا بگرێت"
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: سه‌باره‌ت به‌ئامانجی سه‌ردانه رانهگهیهنراوهكهی بۆ عیراق ماتیس پێش ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه به‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه یاوه‌ری ده‌كه‌ن، راگه‌یاندووه "ئێمه بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی نه‌وتی هیچ كه‌سێك نه‌هاتوینه‌ته عیراق".
وتیشی "من پێموایه هه‌موو ئێمه كه له‌م ژووره بچووكهداین، ئێمه هه‌موو له‌ئه‌مریكادا به‌گشتی پاره‌ی نه‌وت و غازی خۆمان داوه و من دڵنیام كه ئێمه له‌داهاتوودا هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌یه به‌رده‌وامده‌بین."
وته‌كانی ماتیس خۆدوورگرتنێكه له چه‌ند لێدوانێكی پێشووتری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد كاتێ ده‌ستی نه‌گرت به‌سه‌ر نه‌وتی عیراقدا و دواتر نه‌وت كه‌وته ده‌ست داعش.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ڕه‌نگه له‌داهاتوودا چانسێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر نه‌وتی عیراقدا. ئه‌و وته‌یه‌ی تره‌مپ ناڕه‌زایی به‌رپرسانی عیراق لێ كه‌وته‌وه و جه‌ختیانكرده‌وه نه‌وت هی سه‌رجه‌م گه‌لی عیراقه.
٢٠ شوبات ٢٠١٧ - ٠٨:١١
News ID: 812853
ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه‌ته عیراق ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌یدا بگرێت